
هه‌ى له كۆچى چه‌پكێ په‌مه
واوه مه‌يگێڕ
راوڕاوێني
هه‌سێره‌ترين تاسه‌مه
چه‌پكێ هيوا
ده‌بزرێت و
شينى سووري
جووتێ كۆتر
هه‌ڵده‌وه‌رن
ئه‌سرين
خوليا
چه‌م سوور ده‌فڕێ
ئاسمان هه‌ورێكى غه‌واره
داده‌ڕێژێ
خه‌مم له ئامێز ده‌گرم و
چۆكم هه‌نسك
چياى گوڵ ره‌ش
بزه‌ى وه‌ريو
شێعرى زه‌رد
شارى نامۆ
هه‌ڵمده‌چنێ
سۆزى شمشاڵێكى ونبوو
به بارته‌قاي
حه‌ڵه‌بجه‌دا
شۆڕ ده‌بمه‌وه
نه‌ورۆزى ره‌ش
چياى گوڵ . . .
توانه‌وه ده‌هۆنمه‌وه
كۆچستانى ئه‌ندێشه‌مه
شارى مه‌لوول
گوندى ژاكاو
رووبار‌ى رۆ
باخستانى به‌هێييمه
ئايه‌تى بێڕه‌نگى گۆنه‌م
له ناخمدا . . .
له گه‌ڵ هه‌ورێكى نامۆدا
ده‌ڕۆم
چاوه‌كانم
دڵدارى پۆلێ گه‌وهه‌رن
ئاى كه چاوم
دڵ
ره‌وه‌يه‌كه له ژان و
سه‌رله‌چڕژان
توامه‌وه
به‌ر له بوونم
به تاوى كۆچ و
نێزه‌ى با
به‌ره‌و هه‌رێمێكى ...
ده‌ڕۆم
به‌ره‌و شوێنێ
مرۆكاني
شێعر به شمشاڵ بنووسن
ژيان به چاو
حه‌يران به با
نه ره‌نگى خه‌م بناسن و
نه «نيل»ى كۆچ
شار له ئامێزى دووكه‌ڵا
راكــــشـــــاوه
شه‌قامه‌كان
شه‌كه‌ت
شه‌كه‌ت
هه‌ڵكورماون
گوێچكه‌ى كۆڵان
پڕه له گۆرانى گولله و
هاوارى
منداڵى ساوا
ئه‌وشه‌و
چرايه‌ك ناييسێ
نامۆم
نامۆ
نامۆتر له‌و چيرۆكانه‌ي
هه‌تاو
بۆ شارى خوێنده‌وه
له‌و بزانه‌ي
به‌م رۆژگاره
ره‌نگاڵه‌يه‌كى غه‌واره‌ن
ئاواتم
پۆله هه‌ورێكه
هه‌ر نه‌بێ
دڵۆپه ئاوێك بنووسێ . . .
بۆ هاوڕێ جه‌ماڵ نه‌جاڕي
من له كه‌ژاوه‌ى
شۆخێكا
شاخم ناسي
له به‌له‌مى ئه‌وينێكا
بوومه شێعر
له چارداخى هه‌نسكێكا
خه‌مم نووسى و
له ئامێزى دوورييه‌كدا
تامى مه‌رگ
ژيان
له خونچه‌وه ده‌پشكوێ و
له خه‌زاندا
ده‌كوژێته‌وه ...
شه‌و بوو
خه‌ڵك
له ژێر شۆقى چراى نيئۆن
يا ـ لانى كه‌م
لێفه‌شڕێكا
نوستبوون
تووتكێكيش
له ژێر حه‌ريرى كڕێوه و
له سه‌ر دۆشه‌كى سه‌هۆڵين
بير‌ى له نان
ده‌كرده‌وه
له ره‌نگى مان . . .
هه‌موو جيهانم پشكني
زۆر خۆرم دي
تامى سێبه‌ر
به‌بر
مه‌زه‌ى بێچووه پشيله
شێر
بۆنى مشك
ده‌مامك
ره‌نگى مرۆڤ و
شێعر بێ‌ڕه‌نگ
|
|
POWERED BY BLOGFA.COM |
|